پێشانگای تایبەتی کەلوپەلی ئێرانی لە هەولێر کرایەوە

بەشی ئێران- کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشانگایێکی لە شاری هەولێر کردووەتەوە کە 70 کۆمپانیای ئێرانی و هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدارن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە پێشانگەکە کە لە رۆژی چوارشەممە 16-5-2021ـەوە کراوەتەوە لە بوارەکانی کەرەستەی بیناسازی، کەلوپەلی ناوماڵ، خواردەمەنی و کەرەستەکانی جووتیاری، دەرمان و، فەرشی دەستکردی ئێرانین.

کورۆش موعتەسەمی، بەڕێوەبەری پێشانگەکە بە رووداوی راگەیاندووە، ئەمجارە چەندین کۆمپانیای گەورەتر و بەناوبانگتری ئێرانی لە پێشانگەکەدا بەشدارن کە ناوبانگی جیهانییان هەیە. ئامانجمان لە هێنانی ئەو کۆمپانیایانە ئەوەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان زیاتر بکەین.

پێشانگەکە چوار رۆژ دەخایێنێت و شوێنەکەشی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2397

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha