ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: ئەوەی ناسنامەی ئێرانیی هەیە پێویستە مافی پارێزراو بێت

بەشی ئێران- ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پاش ئەوەی دەنگی خۆی خستە سندووقی دەنگدانەوە ڕایگەیاند ئەوەی هەڵگری ناسنامەی ئێرانییە پێویستە مافی پارێزراو بێت و داوای لەهەموو هاووڵاتییانی ئێرانیش کرد بەشداریی دەنگدان بکەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردانی 1400 لە پێشنیوەڕۆی دەنگدانی سەرۆککۆماریی ئێران، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد و کاندیدی سەرۆککۆماری، دەنگی خۆی خستە سندووقی دەنگدان و داواشی لە هەموو هاووڵاتییان کرد لە شوێنێک هەن بە هەر زمان و ڕەچەڵەک و تایبەتمەندییێکەوە، بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی گوتیشی ڕاستە هاووڵاتییان ناڕازین و وەزعەکە دڵگرانی کردوون بەڵام پێویستە هەستن بە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان و بە دەنگدانیان پارێزگاری لە مافی خۆیان بکەن.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆککۆماریی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردووە.

News Code 2398

Your Comment

You are replying to: .
captcha