مامۆستا فایەق ڕۆستەمی: بانگەشەی خراپە هاووڵاتییانی کورد لە سندووقی دەنگدان بێزار ناکات

بەشی کوردستان- پێشنوێژی شاری سنە لە کاتی دەنگدانی خۆیدا بە کورتی باسی گرینگی پڕۆسەی هەڵبژاردنی کرد و گوتیشی بەشداری کردنی هاووڵاتیانی کورد بە بانگەشەی خراپی کەسانی تر کەم نابێتەوە و ئەو بانگەشە خراپانە خەڵکی کورد ناکاتە دەرەوە.

کوردپرێس:

مامۆستا فایەق ڕۆستەمی پێشنوێژی شاری سنە و نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مزگەوتی جامیعەی شاری سنە بەشداریی خولی سێزدەهەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندی کرد و دەنگی خۆی خستە سندووقەوە.

مامۆستا ڕۆستەمی جەختی کردە سەر بەشداریی هەمەلایەنە و فراوانی هاووڵاتییان لە پڕۆسەی دەنگدان و گوتیشی بانگەشە خراپەکان کارتێکەر نابن لە تاراندن و دوورخستنەوەی خەڵکی کورد لە سندووقەکانی دەنگدان.

پێشنوێژی شاری سنە ئاماژەی بە تەندروست بوونی هەڵبژاردنەکان پارێزراوبوونی مافی هاووڵاتییان و شوێندانەرییان لە جومگە سەرەکییەکانی بڕیاردان و گوتیشی سەرجەم دامەزراوە گرینگەکان ئێران بە دەنگی هاووڵاتییان هەڵدەبژێردرێن و ئەوەش دەیسەلمێنێت کە دەنگی هاووڵاتییانی ئێران لە بڕیاردانی وڵاتەکەیان چەند گرینگ دەبێت.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردووە.

News Code 2399

Your Comment

You are replying to: .
captcha