هیمەتی: کۆتایی بەم پەراوێزکەوتنە جیهانییەمان دەهێنم
بەشی ئێران- کاندیدی خولی سێزدەهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار پاش ئەوەی دەنگی خۆی خستە سندووقەوە لە لێدوانێکی کورتدا گوتی کۆتایی دەهێنێت بەم پەراوێزکەوتنەی ئێران لە کۆمەڵگەی جیهانی.

کوردپرێس:

ناسر هیمەتی کاندیدی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەنگی خۆی خستە سندوقەکەوە و ڕایگەیاند ئەگەر براوەی هەڵبژاردنەکانیش نەبێت هەر بەدەوام دەبێت لە خزمەت کردن بە هاووڵاتییانی  و بەدواداچوون بۆ دروشمەکانی لەبەر ئەوەی هاووڵاتییان مافی خۆیانە کە لە خۆشبژێویدا بن.

هیمەتی گوتیشی: "ئێمە کۆتایی دەهێنین بە پەراوێزکەوتنە بیانییەکان. مافی هاووڵاتییانە کە خۆشبژێوییان بۆ دەستەبەر بکرێت. بژێوی هاووڵاتییان داڵغەی یەکەمی منە و پشت بە خوا کارێک دەکەین کە بوونی هاووڵاتییان و سەنگیان لە وڵات زیاتر بێت.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردووە.