ململانێی نێوان پارتی و پەکەکە کێشەی کوردەکانی سووریای دووهێندە زیاد کردووە

بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: لەئێستادا ڕەوا نییە حزبە کوردەکانی سووریا دەست بە دانووستان بکەنەوە چوونکە تاکوو کێشەی نێوان پارتی و پەکەکە چارەسەر نەکرێت، حزبە کوردەکانی سووریاش ناگەنە ڕێککەوتن.

«ڕێزان ناسان» ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) و سەرۆکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی فەرهەنگی ناوچەی فۆرات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان پارتی دیموکرات و پەکەکە و ڕایگەیاند: هەر پێکدادانێک لەنێوان پەکەکە و پارتیدا بەشێوەیێکی بەربڵاو کاریگەریی لەسەر دۆخی سیاسیی نێوان حزبە کوردەکانی سووریا دەبێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) نزیک لە پارتیە و سەرکردەکانی ئەم حزبە لە هەرێمی کوردستانن و سەرهەڵدانەوەی ناکۆکیی تنێوان پەکەکە و پارتی دەبێت هۆی ڕاگیرانی دانوستانی کوردی-کوردی لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانی و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد.

ڕێزان ناسان زیاتر وتی: بەڕای من لە ئێستادا دانوستانی حزبە کوردەکانی سووریا ڕەوا نییە چوونکە تاکوو کێشەی نێوان پارتی و پەکەکە چارەسەر نەکرێت، حزبە کوردەکانی سووریاش ناگەنە ڕێککەوتن.

ئەندامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) جەختی کردەوە: ئێمە هیوادارین هەم پەکەکە و هەم پارتی دان بەخۆیاندا بنێن و خۆیان لەشەڕی براکوژی بەدوور بگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2407

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha