ژماره‌ى تووشبوون به‌كۆرۆنا له ‌هه‌رێم ڕوو لە دابەزینە/ 379 تووشبووی نوێ تۆمار کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا كرد، به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ش پێنج هه‌زار و 125 پشكنین كراوه ‌و له‌و ژماره‌یه‌ 379 تووشبووى نوێ له‌ هه‌رێم تۆماركراوه‌.

کوردپرێس:ڕۆژی پێنجشەمە 26ی تشرینی دووهەمی 2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوایین داتاکانی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاو کردەوە و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 379 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی ئاماری تووشبووان گەیشتە 95 هەزار و 235 کەس.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌24 كاتژمێرى ڕابردوودا 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌گشتیش له‌سه‌ره‌تاى تۆماركردنى یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌وه‌ تائێستا سێ هه‌زارو 78 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئاماره‌كه‌دا، كۆى توشبوانى كۆرۆنا له‌هه‌رێم گه‌یشتۆته‌ 95 هه‌زارو 235 كه‌س‌و ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ش له‌ 24 كاتژمێردا چاك بوونه‌ته‌وه‌ 392 كه‌سه ‌و به‌كۆى گشتیش 59 هه‌زارو 32 كه‌س كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه‌.