ژمارەیێکى زۆر هاوڵاتیى ئێرانى چوونەتە بنکەکانى دەنگدان لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵى گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند ژمارەیێکى زۆر هاوڵاتیى ئێرانى چوونەتە بنکەکانى دەنگدان لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەسروڵڵا ڕەشنوودى کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تى-ی رایگەیاند: چەند شوێنێکیمان بۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى ئێران لە هەرێمى کوردستان کردووەتەوە، کە بریتین لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و کەلار و سۆران.

کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر وتیشی ژمارەیێکى زۆرى هاوڵاتى ئێرانى نیشتەجێى هەرێم چوونەتە بنکەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى و چاوەڕوانى بەشداریی ژمارەیێکى زۆرى هاوڵاتى ئێرانى دەکەن بەشداری دەنگدانەکە بکەن.

ئەمڕۆ هەینی، ١٣ـەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران دەستیپێکرد و تیایدا ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٣٩٢ هەزار و ١٤٨ هاوڵاتی یەکەمجاریانە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و یەکێک لەو چوار پاڵێوراوەی لە رکابەریدا ماون هەڵدەبژێرن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113