ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بڵاو کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە حەوت هەزار و 165 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام دراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 458 تووشبووی نوێ تۆمار کراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون و بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە 179 هەزار و 176 حاڵەت.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 537 تووشبوو چاکبوونەتەوە و شەش تووشبووی پەتاکەش مردوون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون؛ سلێمانی 2 کەس، دهۆک 2 و لەگەرمیانیش یەک تووشبوو مردوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2418

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha