وەزارەتی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کرده‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 30 تووشبووی کۆرۆنا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردودا 5189 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.274.629 تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 3930 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 30 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 2 که‌سیان له‌ هه‌ولێر، 5 که‌سیان له‌ سلێمانی و که‌سێکیشیان له‌ دهۆک بوو، هه‌روه‌ها کۆی گشتیی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 751.164 ژه‌م.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2419

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha