26 حاڵەتی مردن و 403 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی 403 توشبوی نوێ و 26 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنای راگەیاند.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 27ی تشرینی دووهەمی 2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوایین داتاکانی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاو کردەوە و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 403 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی ئاماری تووشبووان گەیشتە 95 هەزار و 638 کەس.

بەپێی راگەیەندراوی 24 سەعاتیی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا، لە 4400 پشکنین، دەرەنجام 403 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا 209 توشبو چاک بوونەتەوە.

هەر لەو ماوەیەدا 26 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە هەولێر 7، سلێمانی 13، دهۆک 3، هەڵەبجە 2، گەرمیان 2.

ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان:

تووشبووان: 95638

چاکبوونەوە: 59241

گیان لەدەستدان:3104

News Code 242

Your Comment

You are replying to: .
captcha