پڕۆسەی دەنگدان بۆ سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران کۆتایی هات/ ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد

بەشی ئێران- پاش ئەوەی چەند جار ماوەی دیاریکراو بۆ دەنگدان درێژ کرایەوە، دەرفەتی دەنگدان لە سەرتاسەری ئێران کاتژمێر دووی بەیانی کۆتایی هات و چیتر درێژ ناکرێتەوە.

کوردپرێس:

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کاتژمێر دووی بەیانیی ڕۆژی شەمە 29ی جۆزەردان بەرامبەر بە 19ی حوزەیرانی 2021 دەرفەتی دیاریکراو بۆ دەنگدان کۆتایی هات و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران گوتیشی تەنها لەو شوێنانەی هێشتا دەنگدەر ماون بازنەکانی دەنگدان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بەڵام ئەو شوێنانەی دەنگدەری تێدا نەماوە دەتوانن دەست بە ژماردنی دەنگەکان بکەن.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردبوو و چەند جار ماوەی دەنگدان درێژ کرایەوە.

News Code 2421

Your Comment

You are replying to: .
captcha