ڕێبەری باڵای ئێران: دەرفەتەکە بۆ خزمەت کردن بە وڵات و گەل بەخێر بقۆزنەوە

بەشی ئێران- پاش بەشداریی دلێرانەی گەلی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی 28ی جۆزەردان ڕێبەری باڵای ئێران هەڵبژێردراوەکانی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند دەرفەتەکە بۆ خزمەت کردن بە وڵات و گەل بەخێر بقۆزنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کورتەی پەیامەکەی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەم شێوەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

میللەتی گەورە و سەربەرزی ئێران!

بەشدار بوونی دلێرانەتان لە هەڵبژاردنەکانی 28ی جۆزەرداندا لاپەڕەیێکی ڕووناکی دیکەی بەسەر یەربەرزییەکانی ئێوەدا کردەوە. لەنێو ئەو هەموو کۆسپ و بەربەستەدا کە دەیتوانی هەڵبژاردنەکان کەم ڕەنگ بکاتەوە.

پیرۆزبایی لە خەڵکی ئێران دەکەم و ئەو بەڕێزانەی پاش هەڵبژاردنی خەڵک بەرپرسیارێتییان کەوتە سەرشان داوایان لێدەکەم پێبەندی ئەو ئەرکانە بن کە یاسا ناویەتە ئەستۆیان و خودا هەمیشە لەبیریان بێت.

بەپێویستی دەزانم سوپاسی ئەنجومەنی بەڕێزی پاراستن و وەزارەتی ناوخۆ و دیکەی دامودەزگاکان بکەم بەبۆنەی هەوڵ و هەڵمەتی بێ بڕانەوەیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2436

Your Comment

You are replying to: .
captcha