ڤلادیمیر پووتین پیرۆزبایی لە رەئیسی دەکات

بەشی ئێران- ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا وەکوو یەکەم بەرپرسی باڵای بیانی هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسیی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆ دەقی پەیامەکەی بڵاو کردەوە:

جەنابی ئاغای سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بەڕێز

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران

پیرۆزبایی ئێمە کە لەناخی دڵەوە کە بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەکوو سەرۆک کۆماری، کۆماری ئیسلامیی پێشکەشتانی دەکەین قبووڵ بکەن.

پێوەندییەکانی دوو وڵاتی ئێمە لەمێژەوە دۆستانە بووە و بنەماکانی دراوسێیەتی لەبەرچاو گیراوە.

هیوادارم دەست بەکار بوونی بەڕێزتان ببێتە هۆی تۆکمە کردنی هاوکاری و پێوەندییە دوولایەنەکان.

هیوای سەرکەوتن و لەشساغیتان بۆ دەخوازم

بەڕێزەوە، ڤلادیمیر پووتین

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2438

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha