بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە ئیبراهیم ڕەیسی کرد

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری عێراق پیرزبایی لە ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح لە برووسکەیەکدا بۆ ئیبراهیم ڕەیسی دەڵێت، "پیرۆزبایی ڕاستگۆیانەی خۆمت پێشکەش دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنت بە سەرۆک کۆماری، کۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای سەرکەوتن بۆ دەخوازم لە ئەرک و کارەکانت بۆ خزمەتی گەلی ئێرانی ئازیز و بەدەستهێنانی پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر".

بەرهەم ساڵح دەشڵێت، "ئێمە لە عێراق چاوەڕێی پتەو کردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ ئێرانی دراوسێ کە لەلایەنی شارستانی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەوە پەیوەندی لەگەڵ گەلی عێراق هەیە".

سەرۆک کۆماری عێراق باسی لەوەش کردووە، "ئێران ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە شەڕی عێراقییەکان لەدژی تیرۆر و توندڕەویی، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەى ئەو ئاڵنگارییانەشی کە هەڕەشەبوون بۆسەر ئاسایش و ئاشتی ناوچەکەمان".

ناوبراو جەختی کردووەتەوە کە "ناوچەکە پێویستی بە دانایی و داناکان هەیە تاوەکوو زمانی گفتوگۆ و دانوستان زاڵ بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2440

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha