ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران راگەیێندرا

بەشی ئێران- وەزیری ناوخۆی ئێران ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی راگەیێندران و ئیبراهیم رەئیسی، براوەی هەڵبژاردن بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانی بڵاوی کردەوە، لە کۆی 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 دەنگدەر، 28 ملیۆن و 933 هەزار و 4 کەس دەنگیان داوە. رێژەی بەشداری کردن 48.8٪.

ژمارەی دەنگەکان بەم شێوەیە:

سەید ئیبراهیم رەئیسی: 17 ملیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگ

موحسن رەزایی: 3 ملیۆن و 412 هەزار و 712 دەنگ

ناسر هیممەتی: 2 ملیۆن و 427 هەزار و 201 دەنگ

قازیزادە: 999 هەزار و 718 دەنگ

دەنگی پووچەڵ: 3 ملیۆن و 726 هەزار و 870 دەنگ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2441

Your Comment

You are replying to: .
captcha