26 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان سپارد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 26 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 3608 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.283.305  تووشبوو.

وەزارەتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 3829 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 26 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 7 که‌سیان له‌ سلێمانی، که‌سێکیان له‌ هه‌ولێر و که‌سێکیشیان له‌ دهۆک بوو، هه‌روه‌ها کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 582.237 ژه‌م.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113