نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ڕەئیسی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌نامه‌یێكدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی ئێران كرد.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی له‌ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی تازه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێدا، به‌ سه‌ركۆماری تازه‌ی ئێران هه‌ڵبژێردرا.

له‌ نامه‌کەدا كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كردووده‌، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌ركی تازه‌یدا، هیوای خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكاتیه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌كانی هاریكاریی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113