مەسروور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەرال فرانچیسکۆ پرینچیپێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، سەردانی سەرۆکی حکوومەتی کردبوو؛ سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سوپاسی حکوومەتی ئیتاڵیای کرد بۆ پشتیوانیی و پشتگیری کردنی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ جەنەرال فرانچێسکۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق، ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرد و ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد، کە "بووەتە پەناگەیێکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113