ئەردۆغان هێرشی چەکداریی بۆسەر نووسینگەی HDPی سەرکۆنە کرد

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا هێرشەکەی سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر و کوشتنی ئەندامێکی ئەو پارتەی بە "تێکدەرانە" ناوبرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانی پێشکێش کردنی گوتارێک لە رێکخستنەکانی ئاکپارتی لە پارێزگای ئەنتاڵیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هێرشەکەی پێنجشەممەی رابردوو بۆ سەر بارەگای ئیزمیری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و کوشتنی ئەندامێکی پارتەکە بەناوی دەنیز پۆیراز قسەی کرد و گوتی: "ئەو هێرشە تێکدەرییە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین. ئەنجامدەری ئەم کارە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت".

ئۆنور گەنجەر رۆژی پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021 کاژێر 11:05 خولەک لە شارۆچکەی کۆناک چووە نێو ئەو باڵەخانەیەی بارەگای هەدەپەی لێیە و تەقەی لە کارمەندێکی ئەو پارتە بە ناوی دەنیز پۆیراز کرد و کوشتی.

ئۆنور گەنجەر لە دوای رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا، لە لێکۆڵیەوەی پۆلیسدا گوتوویەتی، ئامانجی ئەوە بووە چەند کەسێک بکوژێت و ئەگەر کەسی دیکە لە ژوورەوە بووایە تەقەی لە ئەوانیش دەکرد.

هێرشەکەی سەر بارەگای هەدەپەی ئیزمیر کاردانەوەی لێکەوتەوە. میتحات سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا کە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ئەنجامی دا حکوومەت و سەرۆک کۆماری تورکیای تۆمەتبار کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2449

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha