تورکیا خەریکی دروست کردنی پشتێنەی ئەمنی لە هەرێمی کوردستانە

بەشی جیهان- دوو شرۆڤەکاری پرسی کورد بڕوایان وایە ئامادەبوونی بەربڵاوی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و پێشڕەوییەکانی ئەم دواییەی ئەو هێزانە بەمەبەستی دروست کردنی پشتێنەی ئەمنی لە باکووری هەرێمی کوردستانە بۆ ڕێگری کردن لە دزەی پەکەکە بۆ ناو خاکی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی تیمە ئاشتی پارێزەکانی مەسێحی، سوپای تورکیا زیاتر لە 40 بنکەی سەربازیی لە خاکی کوردستانی عێراق کردۆتەوە و چوار بەرزایی ستراتێژیکی کونترۆڵ گرتووە و لە ئێستادا تەرکیزی کردووە لەسەر پەرەپێدان بەناوچەکانی ژێر کونترۆڵی خۆی لە هەفتانین، ئاواشین، زاب، مەتینا و لە نێوان 6 بۆ 36 کیلۆمەتر لەناو خاکی هەرێمی کوردستان پێشڕەوەیی کردووە.

دوو شرۆڤەکاری پرسی کورد لەبارەی ئامانجەکانی تورکیا لە زیادتر کردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان دژ بە پەکەکە بڕوایان وایە ئەنقەرە سەرقاڵی دروست کردنی پشتێنەی ئەمنییە لە باکووری عێراق بۆ ڕێگری کردن لە جووڵەکانی پەکەکە. جەنگ سێگینک شرۆڤەکاری پرسی کورد لە لاپەڕەی توویتەری خۆیدا نووسی: ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا و پەکەکە گەیشتۆتە ناچەگەلێک سەخناخ کە بۆ ماوەی 25 ساڵ لە ژێر کونترۆڵی پەکەکە-دا بوون.

ناوبراو دەڵێت ئامانجێکی دیکەی تورکیا لە تۆخ کردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە پەکەکە ئەوەیە کە پێوەندیی پەکەکە بە سووریاوە بپچڕێنێت و جووڵەکانی سنووردار بکات و بڕواشی وایە تورکیا خەریکە پشتێنەیێکی ئەمنی دروست دەکات بە دەور پەکەکە-دا لە شەنگال.

ئەم شرۆڤەکارە جەخت دەکاتەوە سوپای تورکیا بە تەمایە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورەتر دژ بە پەکەکە دەست پێبکات کە تا شەنگال دەگرێتە بەر.

عەبدوڵڵا حۆیز شرۆڤەکارێکی دیکەی پرسە کوردییەکان لە لاپەڕەی خۆیدا لە توویتەر دەنووسێت: ئامانجی تورکیا لە بەربڵاو کردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە پەکەکە ئەوەیە کە دارستانەکان لە باکووری کوردستانی عێراق لەناو بەرێت و بە دروست کردنی چەد ڕێگا و بنکەی سەربازیی نوێ هەوڵ دەدات پشتێنەیەکی ئەمنی لە باکووری عێراق دروست بکات کە ئامانج لەو پشتێنە سنووردار کردنی جووڵەکانی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و تەنانەت سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2451

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha