ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق لەبارەی ناردنی بوودجە لە بەغداوە بۆ هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق ئاماژە بەوە دەکات ناردنی تریلیۆنێک و 200 ملیار دینار لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ بەهەرێمی کوردستان بووەتە بڕیار و لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی زۆرینەی بەدەست هێناوە هیچ گرفتێکی سیاسی و یاسایی نەماوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە گوایە حکوومەتی عێراقی لەژێر فشاری سیاسی پەشیمان بووبێتەوە لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دوورن لەڕاستییەوە، چوونکە لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردنی پارە بە دیاریکراوی مانگانە بڕی 200 ملیار دینار خراوەتە دەنگدانەوە و دەنگی زۆرینەی بەدەست هێناوە و دواتر بووەتە بڕیار ئەو بڕیارەش پێویستی بە دووبارە دەنگدانەوە هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی لەو بابەتە نەهاتووەتە ئاراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگ نییە کە وەزیری دارایی عێراق دەنگی بە بڕیاری ناردنی پارە داوە یاخود نا، بەڵکوو گرنگ ئەوەیە کە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە دراوە و دەبێت جێبەجێش بکرێت، بۆیە پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە و بڕیارەکە بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بە ناردنی بڕێک پارە لە کۆی تریلۆینێک و 200 ملیار دینار.

لەلایێکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی بۆ SNN ڕوونکردەوە، بە گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئەولەویات بۆ خەرج کردنی مووچەیە بە بێ‌ لێبڕین، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئیستا هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەگەیشتووەتە هەرێم ئەوا دابەش کردنی مووچەی ئەم مانگەش بە لێبڕینی لە %21 دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha