حكوومەتی هەرێم پێداویستیی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابین دەكات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا مانگانە بڕی (ملیارێك و 600 ملیۆن دینار) بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت، بۆ كڕینی دەرمان و دابین كردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشكییەكانی تر.

کوردپرێس:

بەپێی نووسراوی ژمارە  7291 كە رۆژی یەكشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 بە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی وئابووری كراوە ، وردەكاری ڕەزامەندی خەرجكردنی بڕی پارەكە بۆ نەخۆشخانەكانی نانەكەلی ، رزگاری ( هەولێر) ، هیوا ( سلێمانی ) ، ئازادی ( دهۆك).

بە پێی بڕیارەكە 600 ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەكانی نانەكەلی و رزگاری هەولێر، 700 ملیار بۆ نەخۆشخانەی هیوای سلێمانی و 300 ملیار دیناریش بۆ نەخۆشخانەی ئازادی دهۆك تەرخان دەكرێت.

هەروەها بە پێی نووسراوی ژ ( 7293 ) لە 20 ی حوزەیران ، سەرۆكی حكومەت ڕەزامەندی لە سەر خەرجكردنی ( ملیارێك و 27 ملیۆن و 600 هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆڕینگە ( بدل عیادە). كە لە نووسراوەكەی سەرۆكی دیوان ، وردەكاری خەرجكردنەكەی ڕوون كراوەتەوە.