كاروانێکى ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیەنرایە کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- کاروانێکى هاوپەیمانىی نێودەوڵەتى کە ئەمریکا سەرۆکایەتى دەکات، لە هەرێمى کوردستانەوە گەیەنرایە شارى حەسەکە و ڕۆژهەڵاتى دێرەزوور.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسى ساناى سوورى بڵاویکردەوە، كاروانێکى هاوپەیمانىی نێودەوڵەتى لە دەروازەى وەلیدى نێوان سووریا و عێراقەوە، لە هەرێمى کوردستانەوە چوونە کوردستانی سووریا.

ڕوونیش کراوەتەوە، کاروانەکە سووتەمەنى و ئۆتۆمبێلى سەربازى و پێداویستى لۆجستى هەڵگرتووە و چوونەتە بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە حەسەکە و ڕۆژهەڵاتى دێرەزوور.

زۆرینەى ناوچەکانى پارێزگاکانى حەسەکە و دێرەزوور کە دەوڵەمەندن بە نەوت دەکەونە ژێر دەستى هێزەکانى سووریا دیموکرات (هەسەدە) و لەلایەن هاوپەیمانى نێودەوڵەتییەوە پشتگیرى دەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2461

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha