فەرماندەی هێزەکانی ٨٠ی پارتی: هێزەکانمان دەخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی یەکەی هەشتای پارتی رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوی هێزەکانیان دەخەنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و چاوەڕەێی هێزەکانی حەفتای یەکێتی ناکەن.

کوردپرێس:

نەجات عەلی فەرماندەی یەکەی ٨٠ی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، وەکو هێزەکانی ٨٠ گرفتێکیان نییە لەوەی بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام پرۆسەکە پرۆسەیێکی ورد و کارگێڕییە، پێی وایە لە ماوەیێکی نزیکدا تەواوی هێزەکانیان دەخەنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

وتیشی، بە هیوان هێزەکانی سەر بە یەکەی ٧٠ی یەکێتی، بڕیاری خۆیان بدەن و هێزەکانیان بخەنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، دەشڵێت ئەوان بڕیاری خۆیان داوە و چاوەڕێی هێزەکانی ٧٠ ناکەن.

یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە سەر بەیەکێتی و پارتین و لەچوارچێوەی چاکسازییەکان و فشاری هاوپەیماناندا بڕیارە بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

News Code 2464

Your Comment

You are replying to: .
captcha