هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لە هەرێمی کوردستان پیلانی ئەردۆغانە بۆ دەربازبوون لە گوشارە ناوخۆییەکان

بەشی جیهان- ئایکان ئیردمیر بڕوای وایە سەرۆک کۆماری تورکیا کە گیرۆدەی قەیرانی کەم بوونی دەنگ و زیاتر بوونی کێشە ئابوورییەکانە ڕووی کردۆتە تۆخ کردنی شەڕ لە هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرتەشی تورکیا لە ئەیپرێڵی ڕابردووەوە بەرەیێکی دیکەی شەڕی دژ بە پەکەکەی لە کوردستانی عێراق کردۆتەوە و بۆردوومانی بەربڵاوی ناوچە کوێستانییەکان و دامەزراندنی بنکەی نوێی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە.

ئایکان ئیردمیر بەرپرسی پلان ڕێشتنی ناوەندی بەرگری لە دیموکراسی لەبارەی هۆکاری هێرشە نوێکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە VOAی وت: لە ئێستادا تورکیا لە خراپترین دۆخی ئابووریدایە. کردنەوەی بەرەیێکی نوێی شەڕ لە دژی پەکەکە خێرایی دابەزینی دەنگەکانی ئیئتیلافی دەسەڵاتدار کە ئەردۆغان سەرکردایەتیی دەکات کەم دەکاتەوە.

ناوبراو دەڵێت ئامانجێکی دیکەی ئەردۆغان لە شەڕی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کوردەکانی سووریایە کە بە وتەی ناوبراو بە پشتگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزراوە.

بەرپرسی پلان ڕێشتنی ناوەندی بەرگری لە دیموکراسی زیادی کرد: ئەنقەرە بەهێز بوونی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کوردی سووریا کە لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکراتە بە سەر کردایەتیی کوردانی سووریا، بە هەڕەشەیێک بۆ مانەوەی خۆی دەزانێت بۆیە داگیر کردنی بەشێکی زیاتر لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی عێراق دەتوانێت بە چەشنێک ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ سەرخوازیی کوردەکانی سووریا دابنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2475

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha