هاوسەرۆکانی یەکێتی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا سەرکەوتنی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی-ییان لە سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێراندا پیرۆزبایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیامێکدا بۆ ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ناوبراو کرد بەبۆنەی سەرکەوتنییەوە لە سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێراندا.

لە پەیامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سوورە لەسەر هاوکاری کردن لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ تۆکمە کردنی زیاتری پێوەندییە برایانەکانی نێوان کوردانی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران.

هەروەها هیوای پێشکەوتنیان بۆ گەلی ئێران خواستووە و ڕایدەگەیەنن "ناوچەکە پێداویستی زۆری بە حیکمەتی جەنابتانە بۆ دروست کردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی و ئارامی و ئەمنیەت هەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2485

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha