عێراق له‌ مانگی ڕابردوودا بایی شه‌ش ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووه‌

 بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی رابردوودا نزیکەی شه‌ش ملیار دۆلار  بووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە، بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی ئایاردا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیل نەوت بووە.

ئەوشی خستووەتە ڕوو، بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە سێ ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیل بووە.

لە بارەی داهاتی فرۆشی نەوت، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کردووە "لە مانگی ئایاردا، داهاتی نەوت پێنج ملیار و 917 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو بڕە نەوتە لەلایەن 32 کۆمپانیای وڵاتانی جیاوازەوە هەناردە کراون، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت 65.8 دۆلار بووە لە مانگی ڕابردوودا.

بەراورد بە ساڵی ڕابروو، زیاتر لە سێ ملیار دۆلار داهاتی مانگانەی فرۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە.

News Code 2494

Your Comment

You are replying to: .
captcha