ڕۆحانی: برۆکراسیی پەرلەمانی نەبووبا زووتر سزاکانی ئەمریکا دەشکان

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە چەند تەوەرێک کرد و ڕایگەیاند کۆمەڵێک داپەڕی بروکراسییانەی شوێندانەر بوون لە زووتر تەواوبوونی سزاکانی ئەمریکا و شکاندنی گەمارۆ ئابوورییەکان.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 3ی پووشپەڕی 1400 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتی کردنەوەی پڕۆژە نیشتمانییەکانی وەزارەتی نەوتتدا وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ڕەخنەی لە بروکراسیی پەرلەمانی گرت و گوتی ئەو بابەتە کارتێکەر بووە لە دواکەوتنی پڕۆسەی شکاندنی سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران.

ڕۆحانی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە بەڵێنێکی دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئایەتوڵڵا خومەینی کرد کە سەرەتای شۆڕش بەڵێنی دابوو ئاو و کارەبای بێ بەرامبەر بە هاووڵاتییان دەدرێت.

ڕۆحانی لەو بارەیەوە گوتی ئەو بەڵێنەی ئیمام خومەینی لەم دەوڵەتەی ئێمەدا هاتە دی و ئێستا 10 ملوێن هاووڵاتیی گوندنشین لە ئاو کارەبا بەهرەمەندن ئەوەش لە کاتێکدا پێشتر تەنها یەک ملوێن هاووڵاتی لە گوندەکان ئەو دوو خزمەتگوزارییەیان وەرگرتبوو.

سەرۆککۆماری ئێران جەختیشی کردەوە کە خزمەت کردنی هاووڵاتییانی گوندنشین سوودمەند دەبێت چوونکە ئاسایشی خۆراکی ئێمە بە هاووڵاتییانی گوندنشین دەستەبەر دەبێت.

News Code 2504

Your Comment

You are replying to: .
captcha