٢٤ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٥٢
تورکیا سنووری ئامێدیی بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەزای ئامێدییان بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی مژێ-یان لە بناری چیای گارە سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردوومان کردوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردوومانەکە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروست کردووە.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەش فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی میسا بەگ و بیشیلێیان لە بناری چیای مەتین و گەلی قومری و سەرێ حەمێ لە نزیک گوندی هرورێ کێستەیان لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ بۆردوومان کرد.

لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە دەستپێکردووە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنوورەکە کەوتووە و چەند گوندێک چۆڵ کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha