بەم زووانە گفتوگۆی نێوان ENKS و PYNK دەست پێدەکاتەوە

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: ناکۆکییەکانی نێوان پەکەکە و پارتی کاریگەریی لەسەر گفتوگۆی لایەنە کوردیەکانی سووریا دروست دەکات بەڵام ئەم کاریگەرییە ناتوانێت ڕای ئەمریکییەکان وەکوو گەرەنتیکەری ئەنجامی دانوستانەکان، بگۆڕێت.

«نافێع عەبدوڵڵا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان پەکەکە و پارتی کاریگەریی ئەو ناکۆکییە لەسەر پڕۆسەی دانوستانی ئاشتیی نێوان حزبە کوردیەکانی سووریا و وتی: بێ گومان ئەو ناکۆکییە کارتێکەریی دەبێت بەڵام ئەم ناکۆکییە بەهۆی بوونی ئەمریکا وەکوو گەرەنتیکەری ئەنجامی دانوستانەکان، نابێتە هۆی وەستانی ئخم پڕۆسەیە.

ناوبراو درێزەی دا: ئەمریکا بەڵێنی داوە بەم زووانە دانوستانەکان دەست پێبکەنەوە و چاودێریی ورد لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی دەکات.

نافێع عەبدوڵڵا وتیشی: ئەنجومەنی نیشتمانیی لەم ماوەیەدا جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ئەمریکی لەگەڵ شاندێکی فەڕەنسی لەبارەی دەست پێکردنەوەی دانوستانەکان کۆ بووەتەوە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) ڕاشیگەیاند: هیوادارین ئەمریکا گوشار لەسەر پەیەدە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی دروست بکات کە پێبەندی ئەنجامی دانوستانەکان بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2510

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha