ئەمریکا لەمپەڕێک بووە هەمبەر سەربەخۆییخوازیی کوردەکانی عێراق

بەشی جیهان- یووهان فرانزن بڕوای وایە کە کوردەکانی عێراق زیاتر لە هەر سەردەمەێکی دیکە لە خولیای سەربەخۆیی دوور کەوتوونەتەوە ئەمریکا کۆسپێک بووە لە بەردەمیان.

بەێی هەواڵی کوردپرێس، یووهان فرانزن مامۆستای تاریخ لە زانکۆی ئانگێلیای بەریتانیا لە وتارێکدا قۆناخە جیاجیاکانی بەرخۆدانی کوردەکانی عێراقی تاوتوێ کردووە کە زیاترینیان بەمبەستی سەربەخۆیی بووە.

ناوبراو لەم وتارەدا کە گۆڤاری ئێکسترا هیستۆری بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی داوەتە دامەزراندنی هەرێمی کوردستانی عێراق و دەڵێت ئەم مژارە بەستێنی فەراهەم کردووە بۆ سەربەخۆییخوازی کوردانی عێراق کە بە وتەی ناوبراو بێ ئەنجام بووە.

دکتۆر فرازن دەشڵێت تورکیا دژایەتیی دامەزراندنی کیانی سەربەخۆی کردووە لەلایەن کوردەکانی عێراقەوە و بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێکی داوە.

مامۆستای تاریخ لە زانکۆی ئانگێلیای بەریتانیا بڕواشی وایە ئەمریکا کە کوردەکانی عێراق بە هاوپەیمانی خۆی دەزانێت پشتگیری لە هزری سەربەخۆیی ناکات و ڕووداوە مێژووییەکانیش بەتایبەت لەم چەند ساڵەدا ئەم بابەتەی سەرلماندووە.

ئەم مێژوونووسە لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەیش دەکات بە ئاوڕدانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەم چەند ساڵە و دۆخی ناوچەکە کوردانی عێراق زیاتر لەهەر کات و ساتێکی تر دوورن لە بەدەست هێنانی سەربەخۆیی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2519

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha