سەرۆک کۆماری عێراق و هاوتا میسرییەکەی کۆبونەوەیێکی دوو قۆڵییان ئەنجامدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیی کرد لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی عێراق، سەرۆک کۆماری عێراق و هاوتا میسرییەکەی کۆبوونەوەیێکی دوو قۆڵییان ئەنجامدا و تێیدا بەرھەم ساڵح دوپاتیکردەوە لە بەھێزکردن و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو گەل و وڵات.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی هەماهەنگی سێقۆڵی نێوان عێراق و میسر و ئوردن، و جەخت کرایەوە لەگرنگیی بەهێزکردنی ھاریکاری بۆ ئاستێکی باڵاتر و سوود وەرگرتن لە پەیوەندی جوگرافی لە پتەوکردنی ھەماھەنگی فراوانتر لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و گەشەپێدان، هەروەها دامەزراندنی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابوری و گواستنەوەی وزە و راکێشانی بۆرییە نەوتییەکان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا و گۆڕانکاری کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە، جەختش کرایەوە لەگرنگی بەردەوام بوونی کۆبونەوەکان بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان و بەهێزکردنی هاوکاری سێقۆڵی.

لە بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکەدا باس لەپەرەسەندنەکانی ناوچەکە کراو ئاماژە بە رۆڵی گرنگی میسر کرا لە ناوچەکەدا، و تەئکیدیش کرایەوە کە عێراقێکی ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری و رۆڵی گرنگی لەناوچەکەدا بنەمایێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی هەموو ناوچەکە، هەروەها ئاماژەشکرا بەگرنگی هاوئاهەنگیی هاوبەشی سێقۆڵی بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیریی ھەرێمایەتی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانەکانی سووریا و یەمەن و لیبیا.

لەلای خۆیەوە سیسی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی بەغدا دەرببڕیت و هەوڵەکانی عێراقی لەچەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکانی بەرز نرخاند، ھەروەھا پشتیوانی میسر بۆ عێراق و گرنگیی کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی هەماهەنگی سێقۆڵی لەنێوان میسر و عێراق و ئوردن دووپات کردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2540

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha