تورکیا بەتەمای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەمریکایە بۆ هێرش کردنەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

بەشی سووریا- پەیمانگای جوسوور هۆشداریی داوە کە تورکیا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات کە قەناعەت بە ئەمریکا بێنێت و ئەو وڵاتە ڕازی بێت بە تەواو کردنی پشتێنەی ئەمنی لە باکووری سووریا لەلایەن وڵاتەکەیەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای جوسوور کە بابەتەکانی هاوپەیوەند بە سووریا تاوتوێ دەکات لە نوێترین شیکاریدا ئاماژەی داوە بە هەوڵی دووبارەی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.

ئەم پەیمانگایە گوتوویە تورکیا نەگەیشتۆتە ئامانجەکەی خۆی بۆ پاککردنەوەی باکووری سووریا لە هێزە کوردییەکان، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە کە لەگەڵ ڕووسیا کردوویە.

پەیمانگاکە ئاماژەی داوە بە دیداری چەند هەفتەی ڕابردووی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و تورکیا و گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە تورکیا خۆی ئامادە کردووە بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا بە ئامانجی دەر کردنی هێزە کوردەکانی سووریا کە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) ناسراون؛ تاکوو کرۆیدری ئەمنیی خۆی تا قووڵایی 30 کیلۆمەتریی ناو خاکی سووریا تەواو بکات.

پەیمانگای جوسوور لەبارەی مەرجی ئەمریکا بۆ ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر ئەم پرسە دەنووسێت: ڕەنگە مەرجەکەی ئەمریکا ئەوە بێت کە تورکیا پشتگیری بکات لە دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکان لە سووریا و یان لانی کەم دژایەتیی لەگەڵ ئەو پرسە نەکات.

ئەم پەیمانگایە لەبارەی خۆبەڕێوەبەریی کوردەکان لە باکووری سووریا و هەڵویستی تورکیا لەوبارەوە دەنووسێت: تورکیا بە هیچ لەونێک ڕەزامەندیی دەرنابڕێت لەگەڵ دامەزراندنی ناوەندێکی سیاسیی دەسەڵاتدار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن کوردەکانەوە بەڵام ئەگەر هەموو ئەتنیک و کەمینە زمانی و ئایینییەکان تیایدا بەشدار بن ڕەنگە ڕازی بێت.

بەگوێرەی ئەم شیکارییە ئەگەر ئەو ڕێککەوتنەش لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا بکرێت، ڕووسیا لە واڵامدا هەوڵ بۆ لکاندانی هەندێک ناوچە وەکوو کۆبانی، عەین عیسا و مەنبج دەدات بە ناوچەی ژێر کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha