تورکیا قۆستنەوەی لە ناکۆکیی نێوان کوردەکان دەکات

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا بە کوردپرێسی گوت ئامانجی تورکیا هەرێمی کوردستان ئەوەیە بە بیانووی شەڕی دژبە پەکەکە دەستی بە فرەخوازییەکانی بگات.

کوردپرێس:

فەرهاد تەلۆ سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە کرد و گوتی: تورکیا دوژمنی کوردەکانە و پەکەکە تەنها بیانوویێکە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ناوچە کوردییەکان.

ناوبراو گوتیشی: ئەردۆغان کار لە سەر چاوچنۆکی و فرەخوازیی خۆی دەکات و ئەگەر دەڵێت شەڕی تیرۆر دەکات تەنها بۆ ئەوەیە شەرعیەت بە کارەکانی خۆی بدات.

فەرهاد تەلۆ زیادی کرد: باشتر وایە هیچ لایەنێکی کوردی وا بیر نەکەنەوە کە تورکیا دەستی دۆستایەتیی بۆ لایان درێژ دەکات. بەرپرسانی تورکیا خۆ دەبوێرن لەوەی ناوی هەرێمی کوردستان بەزاردا بهێنن و بە باکووری عێراق ناوی دەبەن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا دژی بارەگاکانی پەکەکە تەنها بە مەبەستی ئەوە ئەنجام دراوە کە تورکیا نفووزی زیاتر بکاتە هەرێمی کوردستان. ئەردۆغان و تورکیا ئەمڕۆکە بە بیانووی شەڕی پەکەکە چەند بەشێکی کوردستانی سووریایان داگیر کردووە و ئامانجیان ڕوونە ئەوەش داگیرکردنی خاکە.

News Code 2567

Your Comment

You are replying to: .
captcha