بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کونترۆڵی زۆرینەی ناوچە بەپیتەکانی سووریای بەدەستۆیە

بەشی جیهان- ڕێکخراوی ئاشتیی جیهانی داوای لە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا کردووە بە ئاوڕدانەو لەوەی کە کونترۆڵی زۆرینەی زەوینە نەختەکانی گەنمی سووریای بەدەستۆیە ڕێگری نەکات لە فرۆشتن و ناردنی گەنم بۆ دیکەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ئاشتیی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا باس لە دابەزینی بەرچاوی گەنم و بەروبوومە سەرەکییەکان لە سووریا بە هۆس وشکەساڵیەوە دەکات.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی داوەتە ئەم بابەتە کە 70 لەسەدی گەنمی سووریا لە ناوچە پڕپیتەکانی ژێر کونترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دابین دەکرێت و دەڵێت ئەم ناوچانە لەبارەی دابین کردنی مادە خۆراکییەکانەوە خۆبژیون. بەم حاڵەشەوە ئاماژەشی بەوە داوە کە بە ئاوڕدانەوە لە وشکساڵی ڕێژەی بەرهەم هێنانی گەنم لەم ناوچانەیش دابەزیوە.

ئەم ڕێکخراوەیە دەڵێت بەهۆی وشکساڵییەوە دۆخی بەرهەم هێنانی گەنم لە دیکەی ناوچەکانی سووریا زۆر نالەبارە و سەرەڕای ئەوەش هەناردە کردنی گەنم بۆ سووریا کەم بووەتەوە.

ڕێکخراوی ئاشتیی جیهانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری تۆمەتبار کردووە لە ڕێگری کردن لە فرۆشتنی گەنم بە دیکەی ناوچەکانی سووریا.

ئاشتیی جیهانی داوای لە ئەمریکا کردووە وەکوو هاوپەیمانی سەرەکیی کوردەکانی سووریا داوا لە ئیدارەی خۆسەر بکات ڕێگای فرۆشتنی گەنم بە دیکەی ناوچەکان بکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2572

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha