گۆڤاری فۆرین پۆڵسی: کوردی سووریا پێویستیی خێرایان بە ڤاکسێنی کۆرۆنا هەیە

بەشی جیهان- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی فۆرین پۆڵسی، لە دوا ڕاپۆرتی تەندروستیی جیهانیدا باس لەوە کراوە کە کەمتر لە 20 هەزار ژەمی ڤاکسێنی کۆرۆنا گەشتۆتە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا و ئەمریکاش وەک هاوپەیمانی کوردەکان پێویستە پێداویستیی ئەو ناوچەیە دابین بکات کە دەگاتە 6 ملوێن ژەمی ڤاکسێن.

کوردپرێس:

گۆڤاری فۆرین پۆڵسی لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆتە سەر وەزعی کۆرۆنا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا و دەڵێت بە هۆی ئەوەی لە لایەن تەندروستیی جیهانییەوە بە فەرمی دان بە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا نەنراوە تەنها یارمەتیی سنووردار پێشکەشی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە کراوە و دۆخەکە لە ئاستێکی قەیراناویدایە.

گۆڤارەکە لە زاری تەندروستیی جیهانییەوە نووسیویەتی کۆڤاکس 912 هەزار ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ سووریا تەرخان کردووە و تا ئەم کاتەش 285 هەزار و 800 ژەمی گەشتۆتە سووریا بەڵام تەنها 17500 ژەمی دراوە بە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا.

گۆڤارە کە داوای لە ئەمریکا کردووە پێویستیی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا دابین بکات کە دەگاتە 6 ملوێن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا.

فۆرین پۆڵسی ئاماژە بە بڕانی یارمەتیی داراییی ئەمریکا بۆ ناوچەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا لە سەردەمی ترەمپدا دەکات و نووسیویەتی لە ئیدارەکەی بایدەندا داوا لە کۆنگرێس کراوە یارمەتیی دارایی بۆ کوردەکان دەست پێبکاتەوە و بڕی 120 ملوێن دۆلاریان بۆ داوا کراوە. بەمەش ڕەنگە ئیدارەی بایدەن خەمسارد نەبێت لە دابین کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کوردەکان.

ئەو گۆڤارە جەختی کرۆدتەوە کە ناردنی ڤاکسینی کۆرۆنا نابێت تەنها کورت بکرێتەوە بۆ هێزە کوردییەکان و بنەماڵەکانیان بەڵکوو پێویستە هەموو هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە ڤاکسین وەربگرن.

News Code 2583

Your Comment

You are replying to: .
captcha