کوشتنی ئەندامێکی ئەنەکەسە لە زیندانی حەسەکە تاوانی مرۆیی بوو

بەشی سووریا- جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادییا کوردستان (ŞAK) لە سووریا دەڵێت: ئیدارەیخۆسەر بە کوشتن و ئەشکەنجەدانی ئەندامێکی ئەنحومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا لە زیندانی حەسەکە سەلماندی کە ئامادەی گفتوگۆ کردن نیە و ئەو کارە هەڵگری پەیامێک بۆ ئەمریکا و ئەنەکەسە کە بڵێت ئامادە نیە دیالۆگەکان بگەنە ئەنجام.

کوردپرێس:

تارق خێرەکی جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادییە کوردستان لە سووریا دیمانەیێکی لەگەڵ کوردپرێس کردووە و تێیدا ئاماژە بە دوایین دۆخی دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا دەکات و دەڵێت:ک ئەمریکا وەک گەرەنتیکاری دانوستانی نێوان ئەنەکسە و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا، داوای لە پەیەدە و بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر کردووە داواکارییەکانی ئەنەکەسە دەستەبەر بکەن و وێڕای ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ، واز لە دەستبەسەرکردنی ئەندامان و ئاگرتێبەردان لە نووسینگەکانی ئەنەکەسە بهێنن و ئازادییە کۆمەڵایەتییەکان پێشێل نەکەن.

ناوبراو وتیشی: بەڵام بەداخەوە ئیدارەی خۆسەری کوردی بە کوشتن و ئەشکەنجەدانی ئەندامێکی ئەنەکەسە لە زیندانی حەسەکە سەلماندی کە ئامادە نیە بۆ دانوستاندن و ئەو کارەشی هەڵگری پەیامێک بوو بۆ ئەوەی بە ئەمریکا بڵێت پێی خۆش نیە دانوستانەکان بگەنە ئەنجام.

دوکتور تارق خێرەکی زیادی کرد: ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە و پێویستە ئەمریکا دەست لەو بابەتە وەربردات و هەڵوێستی هەبێت لە بەرامبەر کوژرانی ناجوامێرانەی ئەو ئەندامەی ئەنەکەسە.

ناوبراو لە کۆتاییدا گوتیشی: ئێمە هیواداریم گفتوگۆکان بگەنە ئەنجام بۆ ئەوەی کۆتایی بە تاکڕەویی پەیەدە و پارتەکانی ژێردەسەڵاتی ئەو حیزبە لە کوردستانی سووریا بهێنرێت.

News Code 2593

Your Comment

You are replying to: .
captcha