یاساناسێکی کورد بۆ کوردپرێس:تورکیا ناچارە دان بوونی کورردەکاندا بنێت

بەشی تورکیا- یاساناس و سیاسەتوانی کوردی تورکیا دەڵێت: پێویستە دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسرێتەوە و مافی کوردەکانی سووریای تێدا ڕەچاو بکرێت.

کوردپرێس:

سدقی زیلان یاساناس و سیاسەتوانی کوردی تورکیا لە لێدونێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژە بە دیداری ئەم دوایییەی نێوان بایدەن و ئەردۆغان لە پەراوێزی دانیشتنەکەی ناتۆ دەکات و دەدڵێت: پاش ئەوەی ترەمپ کۆشکی سپیی بەجێ هێشت لە سیاسەتی تورکیاش و لە سیاسەتی ئەمریکاش گۆڕانکاری ڕووی دا. تورکیا شوێندانەریی لە سەر سیاسەتی ئەمریکا نیە بەڵام ئەوە ئەمریکایە کە شوێندانەریی لە سەر تورکیا هەیە. ئێمە نازانین لەو گفتوگۆ دووقۆڵییەدا باسی چی کراوە بەڵام ڕوونە کە کوردەکان لە عێراقدا خاوەنی پێگەیێکی یاسایین لە دەستووری عێراق بۆیە ئەمریکاش و ئەورووپاش و هەموو وڵاتانی جیهان وەک بەشێکی فیدراڵی عێراق بە فەرمی دانیان بە بوونیدا ناوە و تەنانەت ئێران وتورکیاش تەعامولیان لەگەڵی هەیە. لەم نێوانەدا هەر یەکە لە لایەنە کوردییەکان بە شێوازێک لە ئێران و تورکیا نزیکن. دەسەڵاتی کوردەکان لە ئاستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی نیە و ئەگەر پشتگیریی ئەمریکا و فەڕەنسا نەبێت پێگەی کوردەکان دەکەوێتە مەترسییەوە.

ناوبراو گوتیشیک ئەگەری کوردەکان دەنگێکی فراوانیان بە سەربەخۆیی دا بەڵام وڵاتانی ناوچەکە نایانەوێت پرسی مادەی 140ی ناوچەی جێناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا بدرێت بە کوردەکان. لە لایێکی دیکەوە ئێرانیش و تورکیاش لە عێراق و سووریا نفووزی زۆریان هەیە. ئێران لەدەوڵەتی ناوەند و لە حەشدی شەعبی نزیکە و پەیڕەوی سیاسەتەکانی خۆی دەکات و توورکیاش چەندین ناوچەی لە سووریا داگیر کردووە و ئەمڕۆکە بە بیانووی هەبوونی پەکەکە هەوڵی داگیرکردنی خاکی کوردستانی عێراق دەدەن و هەزاران سەربازیان لە خاکی عێراق جێگیر کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ڕاستە لە سووریا، دەوڵەتی ناوەند لە سەرەتای شەڕەوە بە بێ پێکدادان هەندێک لە ناوچە باکوورییەکانی سووریای ڕادەستی پەیەدە کرد بەڵام نە سووریا و نە تورکیا و نە ئێرانیش نایانەوێت پێگەی کوردی لە کوردستانی سووریا وەک هەرێمی کوردستان دەستەبەر ببێت. 2013 ساڵێکی گرینگ بوو بۆ کوردەکانی سووریا و پاش هێرشی قاعیدە و داعش بۆ باکووری سووریا و هاتنی هاوپەیمانیی نێودەڵەتی و هاوکاری نەکردنی تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانان، کوردەکان و هێزی نێودەوڵەتی بوون بە شەریکی جەنگی بۆ شکستدانی تیرۆریزم و بەستێن بۆ ئامادەبوونیان لە باکووری سووریا فەراهەم کرا.

ئەو یاساناس و سیاسەتوانە کوردە ئاشکراشی کرد: تورکیا بوونی کوردەکان لە باکووری سووریا قبووڵ ناکات و یەپەگە بە لقێکی پەکەکە دەزانێت و هەوڵ دەدات ئەو پێگە سیاسییە بڕووخێنێت. نموونەکەشی هێرش کردن بۆ کانتۆی عەفرین و هەروەها گرێ سپی و سەرێکانی دەرکەوت. ئەمڕۆکە تورکیا لە عەفرین دەستی داوەتە گۆڕینی دیموگرافیا و پێکهاتەی کورد کە 90 لە سەدی کانتۆنەکەی پێکدەهێنا گەشتۆتە 40 لە سەد و نیاززیەتی نکۆڵی بکات لە بوونی کوردەکان لە کانتۆنی عەفرین.

ناوبراو دووپاتیشی کردەوە: پێویستە دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسرێتەوە و مافی کوردەکانی سووریای تێدا ڕەچاو بکرێت. ئەمڕۆکە ئەو هێزە بەدەسەڵاتەی کوردستانی سووریا خاوەنی توانایە ئەوەش لە کاتێکدا کە لە دانوستانەکانی دەستووری سووریا بەشداریی پێنەکراوە و لە هەمان کاتدا دەبینرێت چەند گرووپێک بەشداری دانووستانەکانن کە دەسەڵاتی ئەوتۆیان لە سووریا نیە. ئەمریکاش نیازیەتی بە شێوازێک مافی کوردەکان لە داهاتووی سووریا پارێزگاریی لێبکرێت و دەیەوێت گرووپە کوردییەکانی تر لەگەڵ پەیەدە هاودەنگ بکرێن بۆ ئەوەی کوردیش لە هاوسەنگیی دەسەڵات لە سووریا بەشداریی پێبکرێت.

سدقی زیلان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکاش و ئەورووپاش دەیانەوێت لە سەر بنەمای ستاندەری خۆیان دیموکراسیەت لە سووریا سەروەر بێت و هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە لە دەستوورری داهاتووی سووریا حکوومەتێک لە سەر بنەمای دیموکراسیەت دابمەزرێت و هەموو لایەنەکانی تێدا بەشدار بێت. ئەمڕۆکە کوردەکان لە ناوچەکە هەڵگری پێگەیێکی گرینگن و تورکیا ناتوانێت نکۆڵی لە کورد بکات بۆیە ناچارە دان بە بوونی کوردەکاندا بنێت.

News Code 2596

Your Comment

You are replying to: .
captcha