بەرپرسانی کوردی سووریا و کەنەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی ئەندامانی کەنەدیی داعش دەکەن

بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی کەنەدا دەڵێت بەرپرسانی وڵاتەکەی بۆ دیاری کردنی دۆخی ئەندامانی کەنەدیی داعش گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی کوردی سووریا دەست پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی کوردی سووریا داوایان لە 50 وڵاتی جیهان کردووە نزیکەی 65000 ئەندامی داعش و بنەماڵەکانیان لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردان ببەنەوە. تا ئێستا ژماریێک کەم لە وڵاتان داعشەکانیان وەرگرتۆتەوە بەتایبەت 2000 شەڕکەری وڵاتانی ڕۆژئاوایی.

گۆڤاری گلوب ئەند میل-ی کەنەدا باس لە خۆبواردنی حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات لە گەڕاندنەوەی داعشەکان بۆ ناو وڵات. بەڵام مارک گارنۆ وەزیری دەرەوەی کەنەدا دەڵێت بەرپرسانی وڵات سەردانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانیان کردووە تا زانیاریی زیاتر لەبارەی هاووڵاتییەکانیان بەدەست بێنن کە لە کەمپەکان و زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی خۆسەردا ڕاگیراون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی مافی مرۆڤ، 45 هاووڵاتیی کەنەدا لە زیندانەکان و کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریادان بەڵام دەسەڵاتی کەنادا مەیلی گەڕاندنەوەیانی نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2632

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha