پێوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا هەیە

بەشی جیهان- وتەبێژی لقی سیاسیی هێزەکانی کورد-عەرەبی سووریا جەختی کردەوە پێوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەرێمی کوردستانی عێراق کاریگەریی لەسەر دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمجەد عوسمان وتەبێژی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا، لقی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند ڕاگرتنی دانوستان لە نێوان دوو ڕەوتی سەرەکیی کورد لە سووریا بەهۆی گرژیی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا بووە.

ناوبراو بە گۆڤاری «عنب بلدی»ی وتووە: هەر چەشنە گۆڕانکارییێک لە پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا کاریگەریی ئەرێنی یان نەرێنیی لەسەر دانوستانی نێوان لایەنە کوردەکانی سووریا هەیە.

وتەبێژی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا جەختی کردەوە سەرکەوتنی دانوستانەکان دەرفەتێکی زیاتر دەداتە کوردەکانی سووریا بۆ ئەوەی پێگەیان تۆکمە بکەنەوە.

ئەمجەد عوسمان هۆشداریی دا بە ئاوڕدانەوە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە عەفرین و سەرێ کانی، کوردەکان بەردەوام لەشەر هەڕەشەی جیدیدان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2664

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha