وەزارەتی ته‌ندروستیی عێراق دوایین ئاماری کۆرۆنای بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 32   توشبوی کۆرۆنا مردوون، 8636 توشبوی دیکه‌ تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 8636 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و کۆی گشتیی توشبووان گه‌یشته‌ 1.414.925 تووشبوو.

وەزارەتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 6508 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 32 تووشوبوی کۆرۆنا مردوون، که‌سێکیان له‌ سلێمانی و 2 که‌سیشیان له‌ دهۆک بوون، هه‌روه‌ها کۆی گشتیی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتووه‌ته‌ 1.018.966 ژه‌م.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2668

Your Comment

You are replying to: .
captcha