پرسەکانی یەکێتی پەیوەندیی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەى دۆخی چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو پرسە "پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە هەیە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا (11ی تەموزی 2021) دەڵێت، سەبارەت بە ڕووداوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی دەڤەری سلێمانی كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە." 

ناوبراو دەشڵێت: "هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە".

دەقی راگەیێندراوی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:

سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە.

مەحمود محەمەد

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

١١ـی ٧ـی ٢٠٢١

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113