ڕۆژنامەنووسێکی کورد: ئەردۆغان هەڵبژاردنیش بدۆڕێنێت دەسەڵات ڕادەست ناکات

بەشی تورکیا- لۆند گلتەکین ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسیی کورد، لە بەرنامەی "دوو ڕوانگە"ی تەلەڤزیۆنی گەل، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر بێتوو ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانیش بدۆڕێت لە دەسەڵات ناکشێتەوە.

کوردپرێس:

لۆند گلتەکین ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسیی کوردبە ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی کە سەرۆکایەتیی ئاکەپە و مەهەپە دەکەن دەڵێت ئەمانە دەیانەوێت بۆ هێشتنەوەی دەسەڵات لە دەستی خۆیاندا، ئەم وڵاتە بکەن بە سووریا. کێ دەڵێت ئەم وڵاتە موڵکی ئێوەیە؟

سێشەممەی ڕابردوو دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە لێدوانێکی هەفتانەی پارتەکەی لە پەرلەمان گوتبووی ئەگەر قلیچدار ئوغڵو دەسەڵاتی هەبێت، بەستێن بۆ بەدەسەڵات گەیشتنی ستەمکاران و پێکهێنانی کوردستان فەراهەم دەبێت. ئەوە مەترسییە گەورەکەیە و گەلی تورک هەرگیز ئەوە قبووڵ ناکەن.

ئەردۆغانیش لە وتارێکیدا کە لە نووسینگەی ئاکەپە پێشکەشی کرد بە قلیچدار ئوغڵوی سەرۆکی جەهەپەی گوتبوو ئێمە ئەم وڵاتە ڕادەستی کەسانێک ناکەین کە سەقامگیریی خۆیان لە دەست داوە و بەم لاولادا دەسووڕێنەوە. ئێمە و گەلی تورک ڕێگە نادەین وڵات بکەوێتە دەستی ئەمانە.

ڕۆژنامەنووسە کوردەکە لەبارەی ئەم وتانەوە گوتی هاووڵاتییان لەو هەڕەشە پووچەڵانەی ئەردۆغان و داوود ئوغڵو نەترسێن. ئەگەر گەل بڕیار بدات کە ئەوانی ناوێت بە ئاسانی لا دەدرێن.

News Code 2697

Your Comment

You are replying to: .
captcha