ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یێكی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ زیقار كه‌وته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن لە زیقار کە تایبه‌ت به‌ تووشبووانی كۆرۆنایە كه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس: بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەی گیانلەدەست دانەکانی ئاگرەکەی زیقار گەیشتووەتە ٣٨ کەس و دوو لەو کەسانەشی گیانیان لەدەست داوە، کارمەندی نەخۆشخانەکەن.

لە ئێستادا باری نائاسایی لە پارێزگاکە راگەیاندراوە و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بەرەو پارێزگاکە بەرێکەوتووە.

لە ئێستادا تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینی بتڵی ئۆکسجینەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە، بەڵام نازانرێت کە هۆکاری تەقینی بتڵەکە چییە.

هێشتا ژمارەی بریندارەکان روون نییە و زیاتر لە ٣٠ نەخۆشیش لە نەخۆشخانەکەدا رزگار کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha