باشترین چارەسەر ئەوەیە بەرهەم ساڵح ببێتە سكرتێر و هەردوو هاوسەرۆكی ئیستاش ببنە جێگری
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر و شرۆڤەکار و چاودێری سیاسی لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە کێشە ناوخۆیییەکانی یەکێتی و دواپێشهاتەکانی نێو حیزبەکە لە سەر پرسی کێشەی هاوسەرۆکەکان بە کوردپرێسی گوت باشترین چارەسەر ئەوەیە برهم سالح ببتە سكرتێر و هەردوو هاوسەرۆكی ئیستاش ببنە جیگری.

کوردپرێس:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پاش ئەوەی باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی بڕیاری گۆڕینی چەند بەرپرسێکی ئەمنیی نێو دەزگای زانیاری و دەزگای دژەتیرۆری دا کێشەی نێوخۆ لە نێوان هەر دوو هاوسەرۆکی یەکێتی باڤڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی ڕووی دا. کێشەکان گەشتە ئەو ئاستەی باڤڵ تاڵەبانی خۆی وەک سەرۆکی یەکێتی ناساند و ئەوەش کاردانەوەی شێخ جەنگیی لێکەوتەوە.

لە درێژەی ناکۆکییەکاندا سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبوونەوەی لە سەر بابەتەکە کرد و شەوی ڕابردوو بڕیار درا کە لاهوور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی بمێنێتەوە بەو مەرجەی دەسەڵاتی نەبێت تا ئەو کاتەی کۆبوونەوەی دواییی سەرکردایەتیی یەکێتی دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و بەو مەبەستەش دیمانەیێکی لەگەڵ مەسعوود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر و شرۆڤەکار و چاودێری سیاسی کردووە.

دەقی دیمانەکەی کوردپرێس لەگەڵ مەسعوود عەبدولخالق لێرەوە بخوێنەوە:

کوردپرێس: هەڵسەنگاندنی جەنابتان بۆ دۆخی ناوخۆی یەکێتی چییە، بۆچی دۆخەکە گەیشتۆتە ئەم ئەنجامەی ئێستا؟

مەسعوود عەبدولخالق: لە دوای ڕاپەڕینەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕووبەڕووی قەیران و کۆسپ و هەورازی زۆر زۆر سەخت بوویەوە ڕاستە کە ئەو شۆڕشی دەست پێکرد و هەر ئەویش ڕاپەڕینی کرد لەگەڵ حزبەکانی تر بەڵام بە قیادەی یەکێتییەوە , واتة لە سەردەمی شاخ یەکێتیی نیشتمانی پێش پارتی بوو.. لە دوای ڕاپەڕین ئەو موبادیئانەی کە یەکێتی لە سەر بوو کە ئایدۆلۆژیا و فکری تایبەتی یەکێتی بوو زۆر لاواز بوو. هاتە سەر پرسی پلە و پایە کەڵک وەرگرتن,  لەسەر ئەو ئەساسە یەکێتیی نیشتمانی زۆر خراپ لە مەبادیئەکانی خۆی دابڕا. لە بەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی تر ڕۆڵی یەکەمی وەرگرتەوە ، لەو کاتەوە تا ئێستا بەرەو نزوولییە. موقاڕنەکەی لەگەڵ پارتی چۆنە؟ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەساسی ئایدۆلۆژیا و مەبادی ناڕوا و لەسەر ئەساسی عامیلی کۆمەڵایەتی دەڕوات، عامیلی کۆمەڵایەتیەكەشی بەهیزەو ئەوەیە کە عەشیرەتێکی گەورە پاڵپشتیی سەرکردایەتیی پارتییە ,بۆیە حزبێکی ئیستیقرار دروست بووە. یەکێتیی نیشتمانی کە لەسەر ئایدۆلۆژیا دروست بووە ئەم ئایدۆلۆژیايةى نەمێنێ عامیلە ئیجتیماعییەکەی زال دەبێت كە بەبەراورد بەپارتی لاوازە ، بۆیە بەرەبەرە لاواز دەبێت یەعنی لە داهاتوودا و لەو ڕووداوانەی ئەخیری کە بینیمان یەکێتیی نیشتمانی جارێکی دیکەش دەنگ و ڕەنگ و پێگەی زۆر لاواز بوویەوە. هۆکارەکەشی ڕاستەوخۆتر ئەوەیە کە چەندین عەقڵی گەورە گەورەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوور کەوتوونەوە کەساێک وەکوو مام جەلال، کاک نەوشیروان مستەفا، کاک كۆسرەت  ..لە هەمووشیان زیاتر لەم دواییەی دکتۆر بەرهەم کە سەرۆک کۆمار بوو و کەسایەتیێکی دیپلۆمات بوو لە دوای کۆنگرە دەبوو ئەو بکەنە سکرتێر نەک بیکەنە هاوسەرۆکی کە دوو گەنجن و هێشتا ئەزموونێکی زۆریان پێویستە. هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر ئەو قەیرانە و ئیشقاقەی نییە و ئەمەش نە ئەخیرە و نە ئەوەلیشە و لە داهاتوویشدا دیسان تووشی ئینشیقاقات و لێکدابڕان دەبێت و پێگە و جێگەشی زۆر زۆر لاوازتر دەبێت.

کوردپرێس: مامۆستا واتا جەنابتان پێش بینیی ئەوە ناکەن کە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ پێکهاتەیێکی نوێ لە یەکێتیدا بکرێت، واتا لە چوارچێوەی کۆنگرەیێکدا دووبارە هەیکەلی یەکێتیی دابڕێژنەوە لە ئەنجامی ئەم ململانێیە لە نێوان دوو هاوسەرۆک؟

مەسعوود عەبدولخالق: یەکێتیی نیشتمانی بۆ ماوەیێکی دوور و درێژە یەعنی بۆ ماوەی دە ساڵێک دەبێت بووەتە دوو بەشێک , بەشێكێان واناوزەدكراون پێیان دەگوترێ  پرۆپارتی یەعنی ئەوانەی کە لە پارتی نزیکن کە ئەوانە دەورێکی زۆریان دیت لە لاواز کردنی یەکێتی و هەندێکیشیان هەر چوونە ناو پارتی دیموکرات. چەندین ئەندامی مەکتەبی سیاسیی گەورە گەورە ئەوە ئێستا لە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانن و هەندێکیشیان وەکوو خۆیان (یەکێتی) دەڵێن وا لە ناو یەکێتیی ماون و بە قازانجی پارتی ئیش دەکەن و هەر ئەوانەش گورزی گەورەیان لە یەکێتی داوە و ئەو ڕووداوانەی ئێستا کە ڕوو دەدات خەڵکی وا هەن کە بە دەستی ئەوانە تێدەگات .

 لە دوای کۆنگرە تا ڕادەیێک یەکێتیی نیشتمانی هاتەوە سەر پێی خۆی و خەریک بوو جەماوەرێکی زۆر و دەنگێکی زۆر پەیدا بکات بەڵام لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی ئێستا جارێکی دیکە یەکێتی گەڕایەوە باوەشی ئەوانەی ناویان لێنراوە پڕۆپارتی، (ئەوە قەواعیدی یەکێتی ئەو ناوەی لێناون ثرؤثارتى ننەك ئیمە ) ڕەنگە یەکێتیی نیشتمانی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە باوەشی پارتی یان وەکوو ئەمن بیستوومە لةطةل پارتی دەچێتەوە ناو ڕێککەوتن نامەی ستراتێژیکەکە بەڵام بە مەرجەعیەتی کاک مەسعوود بارزانی. بۆیە بەڕای من زۆر دوورە پێکهاتنی هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی. پێکهاتن تازە نەما لایەکیان سەرکەوتوو بوو، لایەکیان کە پاڵپشتیی ئیقلیمیی هەیە و تورکیا زۆر زۆر پاڵپشتی دەکات و حزبێکی زۆر گەورەی کوردستانیان لە پشتە و ئەوانەش پێیان دەگوترێت پڕۆپارتی لە پشتیانن ئەوانەش کە بەرژەوەندیی خوازن و ئەهلی کۆمپانیا و ئەوانة هەموویانی لە پشت ئەو گۆڕانکاریەن ,ئينجا هێزەکان هاوتا نیین تاکوو پێکبێن و لە هەنگاوەکانیش هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی زۆر سەرکەوتوو بووە لەو گۆڕانکارییە کە ڕووی دا. هةرضى شیخ لاهورە  کارتی زۆر بة قوەتی بەدەستەوە نییە, بريتين لە جەماوەری ناو یەکێتی و ئەو جەماوەرەی کە فەقیر و هەژاری کوردستانە و ئەو ماڵە شەهید و ماڵە ئەنفال و بنەماڵە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانی ئەوانەن زیاتر و بەشێک لە مەعارزەو جةماوةرة مةحرومةكةى كوردستان .. ئةوانة  زیاتر پاڵپشتی شێخ لاهوور-ن  كة زؤر ئەكتیڤ نین لەو دەمە ،بەلام هیزی ئایندەن .

کوردپرێس: مامۆستا ئاماژەتا بە پڕۆپارتییەکان دا و ئاماژەشتان بە لایەنی شێخ لاهوریش دا کە ئیدیعای ئەوە دەکەن ئەم ڕووداوانە پیلانی پارتی و تورکیایە تا چەند ئەم وتەیە ڕاستە و تا چەند دەتوانین سەنگی هێزی پارتی لەم هاوکێشەدا ببینین؟

مەسعوود عەبدولخالق: ئەمە من ناوی لێنانێم پیلان ئەمە شتێکی ئاشکرایە و  ئاشکرا بڕیارەکە لەلایەن برادەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەرچووە کە نایشارنەوە. بۆ جێبەجێکردنی بریارەکەش کاک بافڵ و جێگری سەرۆکی هەرێم چوون بۆ جێبەجێ کردنی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمن. سەرۆکایەتی هەرێمیش سەرکردەیێکی گەورە و کەسی دووهەمی ناو پارتی دیموکراتی کوردستانە کە واتە قەرارەکە لەوێ دەرچووە و ئەمەش ناکاتە پیلان دەبێتە ئاشکرا. تورکیاش زۆر بە ئاشکرا هەڕەشەی بۆ لاهوور و ئەوانی دیکە ناردبوو پێشتر و لە چەندین سەرچاوە جواب بۆ ناو یەکێتی نیشتمانی چووە و بۆ حکوومەتی هەرێمیش چووە کە تورکیا ئەوة قبووڵ ناکات و هەر دوو حزب پێکەوە بە خۆشی یان بە ناخۆشی دةبيت هاریکاریی تورکیا بکەن بۆ ئەو پرسەی کە ئەو ناوی لێناوە دژی تیرۆر , ڕاستیەکەشی ئەوەی هاتۆتە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی نییە کە هەر پەکەکە لەناو ببات و قەندیل داگیر بکات بەڵکوو دەیەوێت تەواوی هەرێمی کوردستان و ئەو حکوومەت و دامودەزگایانە تێکبدات کە بەڕاستی ئەمەی دەوێت و ئەمەشی زۆر بۆ چووتە سەر و توركيا زۆر سەرکەوتوویش بووە,  لێرە بەو لاوە چەندین بنکەش لەلای سلێمانی دەکاتەوە و هەنگاوەکانی ئێستای ئاماژەن بۆ ئەوەی کە لە دوو مانگی داهاتوو ڕەنگە هەر دوو حزبی دەسەڵات بەشداری لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بکەن بۆ هێرش کردنە سەر قەندیل. هەر چۆن لەو لای تاڵیبان سەرکەوتوو بووە وا پێدەچێت لێرەش لە هەرێمی کوردستان قەندیل بە هەمان شێوە تەسلیمی داعش و خەڵکی توندڕەو بکرێت کە دەبنە هەڕەشە لەسەر هەم هەرێمی کوردستان هەم تةواوى  حەرەکەی کوردی و دەبنە هەڕەشە لەسەر دەوڵەتەکانی دیکەی دراوسێیان و هەڕەشە لەسەر هەموو جیهان. کە ئەمانەش هیچ پیلان نییە هەموویان ڕاستەوخۆیە و دیارە و ئاشکرایە.

کوردپرێس: لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین و یەکێتیش ئامادەکاریی کردووە بەتایبەت بۆ زۆنی سەوز بۆ نموونە هاوکاری لەگەڵ گۆڕان بۆ ئەوەی کە دەسکەوتی باشتری هەبێت. پێتان وایە تا چەند ئەو گۆڕانکارییەی ناو یەکێتی و ئەم ململانێیە لەسەر دەنگدەر و دەنگی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا کاریگەریی هەبێت؟

مەسعوود عەبدولخالق: من دڵنیام. ئەگەر هەڵە نەبم شێخ لاهوور بەو کارەی هەستا بوو کە هاوپەیمانی لەگەڵ گۆڕان و تەنسیق لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو و زۆر لایتر کرابوو کە یەکێتی نیشتمانی زۆر پێگەی بەهێز بوو یەعنی وەها بوو کە مونافیسەیێکی ڕاستەقینەی پارتی دیموکراتی کوردستانی دەکرد. دەنگیان ڕەنگە نزیکی یەکتر بووایەتەوە بەڵام ئێستە ئەگەر تەزویر نەکرێت بە ڕای من بەو بارودۆخی ئێستای یەکێتی هەر بایی 6 کورسی یان 7 کورسی ماوەتەوە و یەکجار دەنگێکی زۆری لەدەست دا و زەرەر و زیانێکی یەکجار زۆر و گەورەیان لێکەوت لەو لێکداترازانەی ئێستا.

کوردپرێس: وتەی کۆتاییتان چییە مامۆستا؟

مەسعوود عەبدولخالق: پەیامی هەموو خەڵکی کورد کە پەیامێکی تاریخییە ئەوەیە کە ناکۆکی و ململانێ هیچ باش نییە. زۆر جار خەڵک هەیە کە تەمەنا دەخوازێت ئامۆزاکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان یان ئامۆزایەکانی ناو یەکێتی تێکبەربن ..بەڕای من ئەوە هیچ باش نییە. من پێم خۆشە گۆڕانکاری ببێت و دەسەڵات دەستاودەست بکرێت. بەڵام پێم خۆش نییە ئامۆزا و هیچ بنەماڵەیێکی دیکە دەست لە خوێنی یەکتر وەردەن لەسەر دەسەڵات. چ لە لای پارتی چ لە لای یەکێتی و چ لە لای حزبەکانی تر, بۆیە وا چاکە کە عەقڵێک وەرگرن و ئەو ناکۆکییە هیچ سوودێکی نییە و هەرچی زووترە دەست لە ملی یەک بکەن و پێکبێنەوە. بەڵام لەسەر ئەساسی (ئيثم وعیدوان) نەبێت و لەسەر ئەساسی (البر والتقوى) بێت یەعنی زۆر خۆشە لەسەر ئەساسی خزمەتگوزاری و چاکسازی و خزمەت بەو میللەتە هەژارە بکەن ئەوە سی ساڵە بەس ماڵ وێرانییان بۆ ئەو میللەتە دروست کردووە.

 

دیمانە: حەسەن ساڵحی/ بەشی فارسیی عێراق و هەرێمی کوردستان/ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس