کوردپرێس:
هەڤاڵ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات (p.y.k.s) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە کشانەوەی ئەمریکییەکان ل کوردستانی سووریا و لێکەوتەکانی ئەو هەنگاوی ئەمریکا کرد و بە گوتی: ئەمە مەسەلەیێکی جیدییە و ئاشکرایە ئەگەر سناریۆی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا وەک ئەفغانستان دووپات ببێتەوە دوور نیە کوردەکان تووشێکی ئاقارێکی نالەبار ببن.
ناوبراو گوتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا و خۆرهەڵاتی فورات، دەرفەت بۆ دەوڵەتی ناوەند دەڕەخسێنێت کە بە یارمەتیی ڕووسیا بێتە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا و دیمەشقیق دیسانەوە بگەڕێتەوە سەر خاڵی یەکەمی قەیراناویی خۆی.
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات (p.y.k.s) زیادیشی کرد: پرسێکی تری کشانەوەی ئەمریکا ئەوەیە کە دەرفەت بۆ تورکیا دەڕەخسێنێت هێرش بکەنە سەر کوردستانی سووریا و هاوشێوەی عەفرین و گرێسپی و سەرێکانی ببێتە هۆی ئازاردانی کوردی سووریا.
هەڤاڵ عیسا ئاشکراشی کرد: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا چارەنووسێکی نادیار و مەترسیدار بۆ کورد دەخولقێنێت. ئێمە هیوادارین ئەمریکا لە سووریا نەکشێتەوە بەڵام ئەگەر ئەوەش ڕووی دا ئەرکی سەرشانی کوردە بە یەکڕیزی و تەبایی خۆیان بۆ هەموو پێشهاتێک ئامادە بکەن.
ئەو سیاسەتوانە کوردە دەشڵێت: لە باری سیاسی و پێوەندی لەگەڵ لایەنە دژبەرە سوورییەکان و وڵاتانی شوێندانە و لەبارەی سەربازییشەوە ئەرکە هێززی پێشمەرگەی ڕۆژ بگەڕێنەوە کوردستانی سووریا و هاوشانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن.
Your Comment