وەزیری دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی تیرۆری شەهید فەخری زادە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە پەیوەندییێکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی سەرکۆنەی تیرۆر کردنی زانای ئەتۆمی ئێران موحسن فەخریزادەی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە میانەی پەیوەندییێکی تەلەفونیەکەیدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پـرسە و سەرەخۆشی دەربڕیوە بۆ تیرۆری زانای ئێرانی شەهید موحسن فەخریزادە.

لە درێژەدا هاتووە: " فوئاد حسێن، سەرکۆنەی ئەم جۆرە کردەوانەی کردووە کە تەنها دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 276

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha