سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبنەوە
بەشی جیهان- کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبنەوە.

کوردپرێس: بەپێی بەیاننامەیێکی کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 26-7-2021 لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبنەوە.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی کازمی و بایدن بریتییە لە رێککەوتننامەی ستراتیژیی بەغدا - واشنتن و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

هەروەک کۆشکی سپی رایگەیاندووە،  پتەو کردنی هەماهەنگی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ شتکهێنانی تەواوەتی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دوو تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113