لە عێراق 8 هەزار و 149 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیێنرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 8 هەزار و 149 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 17/7/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 8 هەزار و 149 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 7 هەزار و 920 کەسیش چاک بوونەتەوە، 38 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 483 هەزار و 14 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 348 هەزار و 303 کەس چاک بوونەتەوە و 17 هەزار و 789 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113