٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٣٣
هواوی، گەرمی پێو دەخاتە نێو مۆبایلەکانی

بەشی تەکنەلۆژیا- کۆمپانیای هواوی چینی، داهێنانێکی نوێی بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمیی جەستە، وەک داهێنانی تایبەتی خۆی تۆمار کرد و بڕیارە لەیەکێک لەبەرهەمە نوێکانیدا بەگەڕی بخات.

کوردپرێس: بەپێی هەواڵی پێگەی فۆربیس، داهێنانەکەی هواوی لە کاتێکی زۆر باشدایە کە بەم نزیکانە ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە نوێترین مۆبایلی کۆمپانیاکەدا بوونی دەبێت.

کۆمپانیا چینیەکە لە 31ی ئازاری رابردوو، ئەم تەکنەلۆژیایەی لە یەکەی داهێنراوە جیهانییەکان تۆمار کردووە، بە ناونیشانی "ڕووکاری گرافیکی بۆ پێوانەی پلەی گەرمی جەستە و نیشاندانی ئەنجامەکانی ".

ئەم داهێنانە نوێیەی هواوی بە جۆرێکە دەتوانیت لە ماوەی کەمتر لە چرکەیێکدا پلەی گەرمیی جەستە دیاری بکات و بڕیارە بخرێتە سەر وەشانی نوێی Met 40 RS Porsche Design ” .

لەکاتی بەکارهێناندا دەتوانرێت مۆبایلەکە لە مەچەک یان ناوچەوان بدەیت و پلەی گەرمیی جەستەت بزانیت.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 277

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha